کۆمپیوتەرى خەونەکان . بزانە تایبەتمەندیەکانی چین و چۆن دەستت دەکەوێت .


بریتیە لە کۆمپیوتەرێکى خاوەنى تایبەتمەندى ناوازە کە لە باشترین پارچەکانى کۆمپیوتەر پێکهاتووە لەسەر زەوى! من ئەو پارچانەم بۆ دیاریکردوون ئەگەر داهاتێکى باشتان هەبێت دەتوانن بەدەستى بهێنن لە ئینتەرنێت کە کۆى گشتى پارچەکان دەگاتە زیاتر لە 8000 دۆلار (80 وەرەقە)! جگە لە نرخى هێنانەوە بۆ کوردستان، چونکە زۆرێک لەو پارچانە لە کوردستان بوونیان نیە یان ئەگەر هەشبێت بە نرخێکى خەیالیەو خۆت بیهێنیتەوە هەرزانتر دەوەستێت (ئەگەر ئەم 15 پارچەیەى خوارەوەت دەستکەوت ئەوا تۆ فرۆکەیەکى F16 ت هەیە)! پارچەکانیش بەم جۆرەن:-



----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

١-کەیس لە جۆرى NZXT Phantom 820 full کە یەکێکە لە کەیسە جوان و تایبەتمەندیە بەرزەکان، نرخى 267 دۆلارە.











----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٢-پاوەر سەپلاى بۆ ناو کەیس لە جۆرى EVGA supernova 850 کە نرخەکەى 85 دۆلارە.






----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٣-مەزەربۆرد لە جۆرى ASUS rampage IV کە یەکێکە لە باشترین و نوێترین مەزەربۆرد کە خاوەنى تایبەتمەندى زۆر بەرزەو تواناى وەرگرتن و سەپۆرتکردنى 64 گێگا رامى هەیە، نرخەکەى 474 دۆلارە.






----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٤-پرۆسێسەرى ئینتێل i7 لە جۆرى intel core i7-5960x کە زۆر خێرایە بۆ کارى گرافیک و 3d و ئەو یارییانەى کە گرافیکیان زۆر بەرزە! نرخەکەى 1050 دۆلارە.






----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٥- فانى cooler master v8 بۆ فێنککردنەوەى پرۆسێسەر کە بە تایبەتمەندى بەرز و دیزانێکى ناوازە بەرهەمهاتووەو نرخەکەى 100 دۆلارە.







----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٦- کارت شاشەى جۆرى EVGA geforce GTX titan Z بە تواناى 12 گێگابایت DDR5 کە خێراترین و بەهێزترین کارت شاشەیە لەسەر زەوى تا ئەم ساتە، نرخەکەى 3200 دۆلارە.








----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٧- رام لە جۆرى CORSAIR PLATINUM کە 8 دانە رام لە خۆدەگرێت بە قەبارەى 8 گێگابایت کە کۆى گشتى دەکاتە 64 گێگابایت و نرخى 8 دانە دەکاتە 885 دۆلار.







----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٨-هاردى SAMSUNG لە جۆرى SSD بە قەبارەى 1 تێرابایت کە بەرزترین قەبارەیە تائێستا درووستکرابێت، ئەم جۆرە هاردە بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەى کارى گرافیکى پێدەکرێت و بەرنامەى قورسى لەسەر دانراوە زۆر پێویستە، نرخەکەى 429 دۆلار.





----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
٩-هاردى داخیلى دووەم لە جۆرى WD بەقەبارەى 4 تێرا، نرخەکەى 234 دۆلارە.









----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
١٠- درایڤى بلوراى لە جۆرى ASUS بۆ کارپێکردنى CD و DVD و BLURAY نرخەکەى 56 دۆلارە.







----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
١١- کیبۆردى جۆرى MAD CATZ STRIK7 کە زۆر بەهێز و سەرنجراکێشەو جگە لە کارى کیبۆرد چەند کارێکى تریشى پێدەکرێت و خاوەنى شاشەیەکى بچووکیشە، نرخەکەى 240 دۆلارە.





----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
١٢- ماوسى MAD CATZ RAT7 کە زۆر سەرنجراکێش و تایبەتمەندى بەرزەو لە ماوسى ئاسایی زیاترە، نرخەکەى 85 دۆلارە.







----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
١٣-هێدفۆنى MAD CATZ FREQ7 7.1 ، نرخەکەى 184 دۆلارە.







----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
١٤- مۆنیتەرى AOC لە جۆرى LED بە قەبارەى 2.9 ئینج (21:9) کە دەتواندرێت وەکو دوو شاشە بەکاربهێندرێت، نرخەکەى 380 دۆلارە.






----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
١٥-  یو پى ئێس لە جۆرى APC نرخەکەى 460 دۆلارە.








----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
(بەس مێز و کورسى ماوە خۆ ئەویشتان بۆ نانووسم!)

----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

(تێبینى/ وێنەکان هەمان ئەو پارچانەن کە باسمکردن، وە تایبەتمەندى زیاتریان لەسەرە).

بە سوپاسەوە وەرگیراوە  لە یونس گەردوونی .