كۆمپانیای ئه‌پڵ وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه ده‌كرێنه سه‌ر ئامێری مۆبایلی ئایفۆن شه‌ش، دوای ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی خستیه بازاڕه‌كانه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو چه‌ندین ره‌خنه له ئایفۆن شه‌ش گیراو چه‌ند كێشه‌یه‌كیشی تێدا دۆزرایه‌وه، تا ئێستا كۆمپانیاكه ٢٣ ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتووه له‌دوای خستنه بازاڕی ئه‌و ئامێره نوێیه‌وه.
یه‌كێك له‌ره‌خنه‌كان كه له ئامێره‌كه گیرا ئه‌وه بوو كه ئامێره‌كه ده‌چه‌مێته‌وه له گیرفاندا، له‌به‌رانبه‌ریشدا کۆمپانیای ئه‌پڵ رایگه‌یاند "چه‌مانه‌وه‌ی ئایفۆنه تازه‌کان زۆر که‌من و ناوازه نییه".
کۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێت ته‌نها 9 که‌س له به‌کارهێنه‌رانی ئایفۆنه تازه‌که داوایان پێشکه‌ش به کۆمپانیاکه کردووه.
راشیگه‌یاند قه‌پاغی ئایفۆنه تازه‌که له ئه‌له‌منیۆم دروستکراوه‌و ئه‌و شوێنانه‌ش که فشاری زۆر له سه‌ره له تێکه‌ڵه‌ی پۆڵا‌و تیتانیۆم دروستکراوه‌و ئه‌وه‌ش پێكهاته‌یه‌كی به‌هێز ده‌داته ئایفۆنه تازه‌که.
ئه‌پڵ ده‌ڵێت ئه‌وان باشترین جۆری که‌لوپه‌لیان به‌کارهێناوه‌و چه‌ندین جار تاقیکراوه‌ته‌وه، هه‌وه‌ها هه‌ردوو ئایفۆن6 و ئایفۆن6 پڵه‌س هه‌موو پێوه‌ره‌کانی به‌کارهێنانی رۆژانه تێده‌په‌رێنێت.
جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، له کاتی به‌کارهێنانی ئاسایی‌دا هیچ له‌و كێشانه ڕونادات كه باس ده‌كرێن و ته‌نها ژماره‌یه‌کی که‌م نه‌بێت، ئه‌وانه‌ش که ئه‌م کێشه‌یان هه‌یه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به کۆمپانیاوه بکه‌ن بۆ تۆمارکردنی داواکانیان.
كۆمپانیای ئه‌پڵ هاوكات له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسان چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئایفۆن شه‌ش رونكرده‌وه تا بزانن
ئامێره نوێیه‌كه چه‌نده توانای به‌رگری هه‌یه.
تاقیکردنه‌وه‌که پێی ده‌وترێت تاقی کردنه‌وه‌ی دانیشتن که بریتی یه له دانیشتن له سه‌ر شوێنێکی ره‌ق کاتێک ته‌له‌فۆنه‌که‌ت له گیرفانی دواته‌وه‌یه.
كۆمپانیاكه رایگه‌یاند زیاتر له 15 هه‌زار ئامێری ئایفۆن شه‌ش و ئایفۆن پڵه‌س ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌یان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه پێش ئه‌وه‌ی بخرێنه بازاڕه‌كانه‌وه.
سه‌رچاوه: NRT