كۆكا كۆلا جگه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ بۆ چی تر به‌كاردێت



1. بۆ لابردنی ژەنگ لەسەک کەلوپەلەکان:
کەمێک کۆکا کۆلا بکە بەسەریدا و شەو تا بەیانی دایبنێ و پاشان بە پەڕۆیەک بیسرە سوودی دەبێت.

2.بۆ پاککردنەوەی حەمام:
بۆ پاککردنەوەی حەمام یان تەواولێتی ناو ماڵەکەت، کۆکا کۆلا بکەرە ناوی و ماوەیەکی زۆر پێوەی بهێلەرەوە و پاشان بەفلچە و شامپۆ بیشۆ، بە تەواوەتی سپی دەکاتەوە.

3.بۆ لێکردنەوەی بنێشت لە قژ:
پەڕۆیەک بکەرە ناو کۆکا کۆلاوە و پاشان هەوڵبدە بهێنیت بە بنێشتەکەدا کە بە قژتەوە نوساوە دەبینیت دەستبەجێ لێدەبێتەوە.

4.بۆ پاککردنەوەی جل و بەرگەکان:
کۆکا کۆلا بە تەواوەتی دەبێتە هۆی لابردنی ئەو چەورییەی بە جلەکەتەوە نوساوە، بۆیە کەمێک کۆلا بکە بەو شوینەدا پاشان بیشۆ تەواو سوودی دەبیت.

5.تواندنەوەی سەهۆڵ لەسەر شتومەکەکان:
کاتیک دەتەوێت ئەو شتەی بەستوویەتی زوو خاو بێتەوە ئەوا کەمێک کۆلای پێدا بکە و ماوەیەک دایبنێ بە تەواوەتی خاو دەبێتەوە.

6. بۆ خێرا گەشەکردنی ڕووەکان:
کەمێک کۆلا برژێنە بە باخچەکەتدا سوودێکی زۆری دەبێت و یارمەتی خێرا گەشەکردنی ڕووەکەکان دەدات.