لەزەوییناسییدا تەمەنەکان گەورەن، میلیۆنو میلیارد ساڵن، ئەگەر بین ئەو کاتە دورودرێژانە لەسەر کاتژمێرک چر بکەینەوەو ئێستا ئێمە لەکاژێر ١٢ نیوە شەو(کاژێر ٢٤) دا بین. مرۆڤی هۆمۆ لەکاژێر ٢٣و ٥٩ خولەکو ١٢ چرکەدا دەرکەوتونو مرۆڤی مودێرنیش لەکاژێر ٢٣و ٥٩ خولەکو ٥٦ چرکەدا دەرکەوتووە، واتە تەمەنی ئێمەی مرۆڤ بەدرێژایی مێژوو دەبێت بە ٤ چرکە.
داینەسۆرەکان لەکاژێر ٢٢و ٤٧ خولکەدا دەرکەوتونو لەکاژێر ٢٣و ٤٠ خولەکو٤٨ چرکەدا خاشەبڕ بوون. واتە بەو سکێلە کاتییە تەنها ٢٠ خولەک لەو پێش ئەم روداوە رووییداوە. ماسییەکانیش لەکاژێر ٢١و ٢٠ خولەکدا دەرکەوتوونو لەکاژێر ٨ بەیانییدا یەکەم رووەک دەردەکەوێتو ٩و چوار خولەکی بەیانییدا باکتریاکان دەستدەکەن بەدروستکردنی ئۆکسیجن.