ئه‌ندامێكی یه‌كێتی عه‌ره‌ب بۆ زانست و فه‌له‌ك و گه‌ردون، ئاماژه به مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌كات و به سه‌خترین ره‌مه‌زان له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردودا ناوی ده‌بات.
دكتۆر خاڵس ساڵح ئه‌ندامی یه‌كێتی عه‌ره‌ب بۆ زانست و فه‌له‌ك و گه‌ردون، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ سه‌خترین ره‌مه‌زان ده‌بێت له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا.
به پێی پێشبینییه‌كان، پاش 22 رۆژی دیكه مانگی شه‌عبان كۆتایی دێت و یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌و فه‌له‌كناسه، ئاماژه به‌و هۆكارانه ده‌كات، كه ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ سه‌خت ده‌كات و ده‌ڵێ: "پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو روو له به‌رزبونه‌وه ده‌كات و پاش یه‌ك هه‌فته له ده‌ستپێكردنی ره‌مه‌زان، پله‌كانی گه‌رما له ناوچه‌ی هێڵی ئیستیوا( هیڵی ناوه‌ڕاستی زه‌وی) ده‌گاته 54 پله و كاریگه‌رییه‌كی زۆریشی له‌سه‌ر پله‌كانی گه‌رمای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێت".
ده‌شڵێ: "به هۆی درێژی رۆژ و پله‌ی گه‌رماوه ئه‌مساڵ رۆژوه‌وان قورسترین رۆژبوونی خۆیان به‌ڕێده‌كه‌ن".
بۆ ته‌واوكردنی سوڕێكی ته‌واوی رۆژه‌كانی ساڵ، هه‌ر مانگێی عه‌ره‌بی پێویستی به 33 ساڵ هه‌یه، هه‌ر بۆیه ئه‌و فه‌له‌ك ناسه ده‌ڵێ: "له ساڵی 1982 ره‌وشی زه‌وی به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بووه و مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ قورس‌تر ده‌بێ له‌و كاته.
دكتۆر خاڵس ساڵح، جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه، كه خۆر له‌و كاته‌ی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵی تێده‌كه‌وێت، كاریگه‌رییه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆیه له‌سه‌ر ره‌شی مرۆڤ بۆیه كاریگه‌رییه‌كه‌ی زۆر زۆره له‌سه‌ر رۆژوه‌وان.