به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی “بی ئین سپۆرتس” رێكاره‌كانیان بۆ رێگریكردن له په‌خشكردنی یارییه گوازراوه‌كان له‌لایه‌ن كه‌ناڵه لۆكالییه‌كان توندتر كردووه، وه‌رزشدۆستانی كوردستان له‌خه‌می ئه‌وه‌دان سه‌یركردنی یارییه‌كانیان مۆندیالیان له‌ده‌ست بچێت.
تۆڕی كه‌ناڵه‌كانی TRT ـی توركی رایگه‌یاند یارییه‌كانی جامی جیهانیی 2014 بێبه‌رامبه‌ر ده‌گوازێته‌وه‌و بینه‌ران ده‌توانن به‌خۆڕایی و زۆر به‌ئاسانی سه‌یریی یارییه‌كانی رووداوه گه‌وره‌كه‌ی جیهان بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌و تۆڕه كه‌ناڵه‌كانی TRT1 , TRT SPORT ـی ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كان په‌خش بكه‌ن.
ئه‌و كه‌ناڵه توركییانه كه‌وتونه‌ته كۆمه‌ڵه‌ی TURKSAT 2A\3A @ 42 EAST و فریكوێنسی كه‌ناڵه‌كانیش بریتین له H – 30000 – 5\6 – 11096 .