ماوەیه‌كه مۆتایه‌كی توركی هاتۆتە ناوبازاری زاخۆ له بەرهەمەكانی كومپانیای"چیلكو"، بە ناوی موتای"چیلكو فستق"، به‌زمانی ئنگلیزی و توركی و لاتینی له سه‌ری نووسراوەو ئەگەری تووش بوون بەچەندین نەخۆشی لێدەكرێت.قه‌ره‌نی سه‌عید، به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی قه‌زای زاخۆ تایبه‌ت به خه‌ندانی راگه‌یاند،" ئه‌و موتا‌یه له چه‌ند پێكهاتەیەك دروستكراوە لە هێماكانی جوری پیتی "E"ئنگلیزی "، وتیشی : جۆره‌كانی ئه‌م موتا‌یه "E102 , E133, E950,
E951 , E954 " ئه‌گه‌ر به سه‌رچاوه‌ی زانستی و ته‌ندروستی لێكبدرێتەوە ئەوا تێكەڵەیەكی لەوجۆرە كاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی جێدێڵێت .
به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی له قه‌زای زاخۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،" ئه‌گه‌ر ئه‌م پێكهاتەیە بەبەردەوامی بخورێت مه‌ترسی سه‌ر ئێشه و دڵ تێكهەڵاتن و تێكچوونی ئاستی بینین و ترسی له سه‌ر مێشكی مرۆڤیش لێ ده‌كرێت ببێتە هۆی له بیرچوونەوە " .
روونیشیكردەوە ،" به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی قه‌زای زاخۆ نووسراوێكی فه‌رمیان داوه‌ته هه‌ر یه‌كه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری خوراك له دهۆك و ئاسایش و پۆلیس و ئه‌وقاف و قایمقامی زاخۆ و داوایانكردووە ئاگاداری خه‌لك بكه‌نه‌وه لەنەخواردنی ئەو جۆرە مۆتایە".
سه‌رچاوه : خه‌ندان
