هاوکاربە لە زیادکردنى زمانى کوردى-سۆرانى لە فەیسبووک



سڵاو هاوڕێیان، لەم دواییانەدا فەیسبووک بڕیارى داوە ٥ زمانى نوێ زیاد بکات زمانەکان وە لە نێوان ئەو زمانانەدا زمانى شیرینى کوردى هەیە! ئەم کارەش بەم شیوەیە دەبێت، فەیسبەەک ڕیى داوە بە بەکارهێنەران کە ئەو وشە ئینگلیزییانەى لە فەیسبووک بەکار دێت وەربگێڕنە سەر ئەو زمانەى شارەزاییان تێیدا هەیە بە تایبەتى زمانى خۆیان، بۆ ئیمەش وەکو کورد ئەبێت ئەم هەلە گرنگە بقۆزینەوە و تا بتوانین هاوکاربین لە زیادکردنى زمانى کوردى کە هەنگاوێکى زۆر گرنگە بۆ ناساندنى کورد بە جیهان...

بۆیە بە گرنگم زانى کە ڤیدیۆ فێرکارییەکى بچووک لەسەر چۆنییەتى وەرگێڕانى وشەکان و چەند زانیارییەکى گرنگم خستۆتە ڕوو کە لە خوارەوە بەرجەستەم کردووە

وەک لە ڤیدیۆکە دا ئاماژەم پێداوە ئەم بەستەرانە پێویستن
-بەستەرەى وەرگێڕانى وشەکان::
https://www.facebook.com/?sk=translations
- بەستەرەى داگرتنى کیبۆردى کوردى::
http://6zhiyar9.blogspot.com/2014/05/blog-post_26.html

لە کۆتایدا ڕێز و خۆشەویستیمان قەبوڵ بفەرموون

تێبینى// تکایە وەک ئەرکێکى نەتەوەیى ئەم بابەتە بڵاو بکەوە...

 به‌ سوپاسه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌لایه‌ن Zhiyar Halabjay