پرسيار؟ لەكاتی جوتبون پیاو چ دەڵێ ؟





وه لام--
كاتێك پیاو دەچێتە لای خێزانەكەی پێویستە بڵێ:
((بسم الله، اللهم جنّبنا الشيطان، وجنّب الشيطان ما رزقتنا)) رواه البخاري
واتە: بەناوی خوا، خوایە شەیتانمان لێ دور خەرەوەو شەیتان دور خەرەوە لەوەی كە پێمان دەبەخشی.
هەروەها دەفەرموێ: ((فإن قضى الله بينهما ولداً، لم يضره الشيطان أبداً)). رواه البخاري وغيره.
واتە: گەر ئەم دوعایەی سەرەوە لەكاتی جوتبوندا بخوێندرێ، گەر منداڵیان ببێ ئەوا هەرگیز شەیتان ناتوانێ زەرەری پێ بگەیەنێ.
ئای ئەو تەوجیهەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم چەند جوان و ڕێكە كە داوای ئەوە دەكات لەكاتی جوتبون دەست بكرێ بەناو هێنانى خوا، تا دەركەوێ كە ئامانج لە كردارى جنسى ئامانجێكى بەرز و داوێن پاكىیە. بە پێچەوانەى هەندێ ئایینى تر كە ئەم كردارە بە پیس و قێزەون دادەنێ، ئەمەش لەگەڵ فیترەتى ساغ تێك دەگیرێت.