زانست | تەندروستی .
دكتۆر هاڕۆڵد كاتزی پسپۆڕ لە بەكتریا و دامەزڕێنەری كلینیكی هەناسە لە هەرێمی كالیفۆرنیا پێمان ڕادەگەیەنێت كە بۆ ئەوەی بزانین كە ئایا بۆنی ناخۆش لە دەممان دێت یان نا، ئەوا سەیری زمانت بكە و بزانە چ ڕەنگێكە، ئەگەر ڕەنگی پەمەیی بوو، ئەوا بۆنی دەمت ناخۆش نییە و هەناسەیەكی باش دەدەیت، بەڵام ئەگەر زمانت سپی و شەقشەق بوو، ئەوا دڵنیابە كە دەمت بۆنێكی ناخۆشی لێ دێت.ئەو پزیشكە پێمان دەڵێت، ئەگەر بۆنی دەممان ناخۆش بوو، ئەوا بزانە كە تەندروستیمان باش نییە، چونكە ددانی گەنیوو بۆنی ناخۆش دەبەخشێت، هەروەها زمانیش بە هەمان شێوە، چونكە لەسەر زمان زیاتر لە 600 جۆری بەكتریا هەیە و وشكبوونی زمان یان دەم هۆكارێكی سەرەكییە بۆ ئەو بكتریایانە بۆنێكی ناخۆش ببخشنە دەم، چونكە لە نا لیكاودا ئۆكسجین هەیە و ئەوەیش دژی ئەو بەكتریایانەیە كە بۆنی دەم ناخۆش دەكەن.
دكتۆر كاتز ڕایگەیاندووە كە باشترین ڕیگەچارە بۆ نەهێشتنی ئەو بكتریا خراپانە چای سەوزە، چونكە دژیەتی و هەندێك ماددەی تێدایە زۆربەی ئەو بەكتریایانە دەكوژێت.
هەروەها خواردنی سەوزە و میوەیش ڕێگەچارەیەكە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم.
هەروەها خواردنی سەوزە و میوەیش ڕێگەچارەیەكە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم.
