گرانترین مەمەی شیری منداڵ لە جیهاندا


کۆمپانیای " Suommo " ئیسپانی هەستا بە دروستکردنی مەمەیەکی شیری منداڵان لە ئاڵتون و  بە 272 هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەیفرۆشێتەوە.

بە پێی ئەو هەوالەی لە پێگەی " Luxury Lunches " دا هاتووە ئەم مەمەی شیرانە لە شێوەی بوکە ڕوسییەکان " ماتروشكا" دا دروست کراون ، ئاڵتون ئەڵماس بەکارهاتووە بۆیان.

هەروەها بە پێوانەی جیاواز و هاوشیوەی بوکەکان دروستیان کردوە .

ئەمەش هەرای نایەوە لە پێگە کۆمەلایەتییەکاندا و هەندێک زۆر لایان جوان بوو هەندێکیش بە شتێکی سادەیان دانا و وایان نوسیبوو کە پێویست نییە ئەو برە پارەیە بۆ ئەوە خەرج بکرێت.