لە NRT2 ەوە .
ئه‌مجۆره داره له به‌رازیل و پۆلیڤیا و ئه‌رژه‌نتین و پاراگوای ده‌ڕوێت. ئه‌وه‌ی ئه‌م دره‌خته جیا ده‌كاته‌وه میوه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كه‌یه‌تی كه وه‌كو ترێ دوای شكۆفه‌كردنه‌وه‌ی له ساڵدا چه‌ندین جار به‌ر ده‌گرێت.
ئه‌م دره‌خته له دوور وه‌ك ئه‌وه دێته به‌رچاو كه زینده‌وه‌ری له‌سه‌ر و پیس به‌رچاو ده‌كه‌وێت، به‌ڵام به‌مجۆره نییه، ئه‌وه میوه‌كانیه‌تی به‌مجۆره ده‌رده‌كه‌ون كه راسته‌وخۆ له‌سه‌ر داره‌كه ده‌ڕوێن نه‌ك له‌سه‌ر لقه‌كانی.
هه‌روه‌ها گه‌ڵاكانی سه‌ره‌تا به ره‌نگی خۆڵه‌مێشین و دواتر بۆ ره‌نگی سه‌ورز ده‌گۆڕێت، له‌گه‌ڵ شكۆفه‌ی سپی كه له‌سه‌ر داره‌كه ده‌ڕوێت نه‌ك له‌سه‌ر لقه‌كانی و ره‌نگی میوه‌كانی به ره‌نگی بنه‌وشه‌یی یان سپی بۆ 3ـ 4 سم گه‌وره ده‌بێت.
میوه‌كانی به خاوی ده‌خورێت و ده‌كرێت به شه‌ربه‌ت و بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی به‌كار دێت وه‌ك سك چوون و كه‌م خوێنی و جۆره‌كانی شێرپه‌نجه و ره‌بۆ و...