هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ی به (بیت لۆكه‌ر) ده‌پارێزرێن، ئینكریت ده‌بن، واته سه‌رجه‌م وێنه و ڤیدیۆ و هه‌ر فایلێكی تر له هارده‌كه‌تدا ده‌بن به (ڕه‌مز). كه هه‌ر ئه‌مه‌شه پێیده‌وترێت (ئیتكریپشن)
له ویندۆزدا ده‌توانرێت له‌سه‌ر جۆره‌كانی (ئه‌ڵتیمه‌یت) و (ئینته‌رپرایس) سودی لێوه‌ربگیرێت و پارێزراوه له هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی (ئۆفلاین ئه‌تاك)
ئه‌مه‌ش واته ئه‌وه‌ی كه‌سێك كه هاردێك ده‌دزێت ناتوانێت له‌سه‌ر هیچ ئۆپه‌ره‌یتینگ سیسته‌مێكی دیكه كاری پێبكات ته‌نانه‌ت لینۆكسیش.
وه هه‌روه‌ها له چاو ئه‌و خزمه‌تگوزارییه گه‌وره‌یه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات كاتێكی وه‌های ناوێت بۆ ئینكریپشن كردنی.
وه كاتێك دوو به‌كارهێنه‌ری جیاواز به 2 (یوزه‌ر ئه‌كاونت) بیانه‌وێت سود له درایڤێك وه‌ربگرن، گه‌ر ئه‌دمین له كاتی پرۆسه‌كه‌دا ڕێگه‌ی پێنه‌دابن، ئاوا ناتوانن و ئه‌مه‌ش هێنده‌یتر سكیوریتی به‌رزی ئه‌م خزمه‌تگوزارییه نیشان ده‌دات.
بیت لۆكه‌ر سود له سێ پرۆسه وه‌رده‌گرێت كه بریتین له:
TPM
PIN
Start up key
تێبینی: پێویسته زۆر ورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پاسۆرده‌كه‌یدا بكه‌ن و كاره‌كته‌رێك دابنێن كه دواتر بیرتان نه‌چێته‌وه.
چونكه داتاكانت له‌و كاته‌دا ده‌بنه ڕه‌مز و به له‌بیرچونه‌وه‌ی پاسۆرد، به
ئاسانی نا‌توانیت داتاكانت به‌ده‌ست بهێنیته‌وه.
بۆ به‌كارهێنانی ده‌توانیت كلیكی راست له‌سه‌ر درایڤه‌كه‌ت بكه‌یت و هه‌ر له‌وێدا بیت لۆكه‌ر چالاك بكه‌یت..