- زانست ماڵپەڕ :
بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین وێنه‌ی شوێنه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی وڵاتی كۆریای باكور، كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نوسێكی فه‌ره‌نسیه‌وه گیراوه، ده‌نگانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناو سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی توڕه كردوه‌و رێگه به‌رۆژنامه‌نوسه‌كه نادرێت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكاته‌وه.
ئیریك لافۆرگ، وێنه‌گری رۆژنامه‌نوس، وه‌ك دوا گه‌شتی بۆ كۆریای باكور، چه‌ندین وێنه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر و دانسقه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی گرتوه‌و، ژیانی راستی هه‌ژارانی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌رخستوه.
به‌مه‌ش كیم جۆنگ ئانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی نیگه‌ران كردوه و داواده‌كرێت وێنه‌كان بسڕێته‌وه.
هه‌روه‌ك چه‌ندین وێنه‌ی جیاوازی گرتوه، وه‌ك وێنه‌ی منداڵانی كرێكار، پیاوێك بوتڵه غازی به‌سه‌ر شانه‌وه‌یه، سه‌ربازه‌كان پاسێكی شكاو راده‌كێشن و ده‌یانی تر.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: "له شاری پیونگیان هه‌ژارێتی شتێكی ده‌گمه‌نه و نابینرێت، به‌ڵام ناوچه‌كانی تر پڕن له‌خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ درامه‌ت و بێ ئیش".
هۆكاری توڕه‌بونی سه‌رۆك و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌رده‌وام وێنایه‌كی خه‌ڵكی خۆشبه‌ختی ئه‌و وڵاته‌یان پیشانداوه. وه‌ك وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی به‌ده‌م وێنه‌كانی كیم جۆنگ ئان و باوكیه‌وه پێده‌كه‌نن وه‌ك ده‌رخستنی ژیانێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ر.
به‌وهۆیه‌وه و وه‌ك لافۆرگ، سه‌ردانی كۆریای باكوری لێ قه‌ده‌وغه‌كراوه و داوای لێده‌كرێت وێنه‌كانی بسڕێته‌وه، به‌ڵام له‌میمۆریدا بیپارێزێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی تائێستا رێگه به‌كه‌س نه‌دراوه وێنه‌ی زۆر شوێنی ئه‌و وڵاته بگرێت.
ده‌توانن سه‌رجه‌م وینه‌كان له‌م ڤیدیۆیه‌دا ببینن