ئه‌م خه‌ڵاته بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌ی ئۆفیسی ئامێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت نوێبكه‌یته‌وه، تا ئۆفیسی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بگۆڕیت بۆ ویندۆزی 8، ئه‌وانه‌ش كه خوازیارن ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست بێنن ئه‌وا ده‌توانن له‌ڕێی پێگه‌ی به‌شی فرۆشتنی به‌رنامه‌ی مایكرۆسۆفت له‌سه‌ر تۆڕی ئنته‌رنێت، په‌یوه‌ندیی به‌كۆمپانیاوه بكه‌ن تا مایكرۆسۆفت له‌راستی و دروستی به‌كارهێنه‌ری به‌رنامه‌ی ویندۆزی xp دڵنیا بێته‌وه كه‌ماوه‌ی 13 ساڵه ئه‌و به‌رنامه‌ی له‌كاركردندایه.
ئه‌م ئۆفه‌ره تا 15 مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ به‌رده‌واده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمپیوته‌رانه‌ی كه نرخه‌كانیان له‌نێوان 599 تا 2299 دۆلاره، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت سه‌رجه‌م به‌كارهێنانه‌كانی به‌رنامه‌ی ویندۆزی xp كۆبكاته‌وه پێش به‌سه‌رچوونی به‌رنامه‌كه له‌رۆژی 8 مانگی چواری ئه‌مساڵ، كه دواتر مایكرۆسۆفت هیچ نوێكردنه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر سیستمی ویندۆزی xp دا ناهێنێت.
دوایین ئاماری ( نێت ماركێت شێر) ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه سه‌دا 30 به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌ی ئۆفیس، ویندۆزی xp به‌كاردێنن كه زۆربه‌یان له‌دامه‌زراوه بازرگانیه‌كانی چین كاری پێ ده‌كه‌ن.
دوای به‌سه‌رچوونی واده‌ی ویندۆزی xp ، كۆمپانیا مایكرۆسۆفت به‌نیاز نیه هیچ نوێكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و ئۆفیسه یان دژه ڤایرۆسی پاراستنی بۆ به‌رهه‌م بهێنێت.
سەرچاوە : خه‌ندان