لە سەرەتای دروستکردنی کۆمپیوتەرەوە بەکارهێنەرانی بەدەست کێشەی ڤایرۆسەوه دەناڵێنن وساڵانە چەندین ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی دژە ڤایرۆسەکان خەرج دەکرێت، لەگەڵ فراوانبوونی تۆڕەکانی ئینتەرنێت ژمارە و جۆری ڤایرۆسەکانیش لە زیاد بووندان، هەربۆیە ساڵانە بڕێکی زیاتر خەرج دەکرێت بۆ کڕینی دژە ڤایرۆس بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو.
بەشێوەیەکی ئاسایی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بۆ رێگەگرتن لە هەر جۆرە ڤایرۆسێکی کۆمپیوتەر، دژەڤایرۆس کە بەشێوەی بەرنامەیە بۆ کۆمپیوتەرەکانیان دادەبەزێنن.
بەکارهێنەران بەدوو شێوە دژە ڤایرۆس بەدەست دەهێنن:
١- بێ بەرامبەر (کە بۆ ماوەیەکی کاتییە یاخود تەواو کارا نییە).
٢- لەڕێگەی کڕینی سی دی دژە ڤایرۆسەکان.
لێرەدا باسی پرۆگرامێکی بێ بەرامبەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی دەکەین کە جێگەی ئەنتی ڤایرۆس دەگرێتەوە و دەتوانێت هەموو جۆرەکانی ڤایرۆس و ترۆجانەکان بسڕێتەوە ئەویش پرۆگرامی (Microsoft Security Essentials)ه کە بێ بوونی هیچ جۆرێکی دژەڤایرۆس بێخەم دەبین لە پارێزراوی کۆمپیوتەرەکانمان لە هەر ڤایرۆسێک.
هەروەكلە توانایدا هەیە تەواوی کۆمپیوتەرەکەت لە هەر ترۆجانێک پاک بکاتەوە کە لەلایەن هاککەرەکانەوە نێردراوە بۆ کۆمپیوتەرەکەت.
چۆنیەتی بەکارهێنانی Microsoft Security Essentials:
پێش دابەزاندنی ئەم بەرنامەیە پێویستە دژە ڤایرۆسی سەر کۆمپیوتەرەکەت بسڕیتەوە (بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرەکەت خاونەبێتەوە).
لە ڕێگەی ئەم لینکەوە (Microsoft Security Essentials) داببەزێنە
پاشان یەکێک لەو سێ هەڵبژاردەیەی لە وێنەکەدا دیاری کراوە هەڵبژێرە:
Quick بۆ سکانێکی خێرا بەناو کۆمپیوتەردا.
Full بۆ سکانی هەموو بەشەکانی کۆمپیوتەر (ئەم هەڵبژاردنە باشترینە).
Custom بۆ سکانی هەر بەشێک لە کۆمپیوتەرەکەت کە خۆت بتەوێ.
ئەم ڕێگایە بۆ فلاش میمۆری-ش بەکاردێت دوای ئەوەی میمۆرییەکەت دیاری کرد، دەتوانی سکانی بکەیت.
ترۆجان: چەند دێڕێک کۆدە هاککەرەکان بەکاری دەهێنن بۆ ڕێگەخۆشکردن بۆچونە ناو کۆمپیوتەری کەسی بەرامبەر.
سەرچاوە : خەندان - ئارام ئهحمهد