• زه‌ریای كه‌له‌رم: شه‌پۆلی ئاو‌و به‌رده‌كان و گشت هه‌وره‌كانی ناو تابلۆكه به كه‌له‌رمی مۆر دروستكراون، هه‌روه‌ك كه‌شتیه‌كه‌ش له توێكڵی شوتییه • له‌نده‌ن له میوه: بینای په‌رله‌مان و چاوی له‌نده‌ن و پردی له‌نده‌ن، به تاوه‌ری بیگ-بانگیشه‌وه له توێكڵی شووتی و ئه‌نه‌ناس و میوه‌ی دیكه دروستكراون • جگه له عه‌ره‌بانه‌كه سه‌رنج له باڵۆنه‌كان بده كه هه‌ریه‌كه‌یان میوه‌یه‌ك یان سه‌وزه‌یه‌كی جیاوازه، هه‌روه‌ك كێڵگه‌ی خه‌یار و گه‌نمه‌شامی له دووره‌وه به‌ڕوونی به‌دی ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه داره‌كه‌ی لای چه‌پی تابلۆكه بروكلییه! • هێڵی ئاسنینی شیرین: هێڵی ئاسنین و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌و چوارده‌وریشی له شوكلاته دروستكراون • جوانی چین به سه‌وزه و میوه: شاره‌زایی و لێهاتوویی میوه‌و سه‌وزه‌ی كردوه‌ته شاكار! هه‌موو ئه‌و پارچانه‌ی له دروستكردنی ئه‌م تابلۆیه‌دا به‌كارهاتوون ده‌خورێن. • پردی خه‌یار: ئه‌م تابلۆیه ته‌نها له سه‌وزه‌كان دروستكراون، به‌تایبه‌تی خه‌یار، كه له‌دروستكردنی قه‌دی دره‌خت و پرده‌كه‌دا به‌كارهێنراوه، هه‌روه‌ك توور و سه‌وزه‌ی گیایی دیكه‌ش له‌تابلۆكه‌دا رۆڵی خۆیان بینیوه. • دورگه ترۆپیكاڵ: ئه‌م دورگه سه‌رنجڕاكێشه ماسیه‌كانی له میوه و به‌رده‌كانی له گوێز هیند و قه‌وزه‌كانی ژێر ده‌ریاكه‌ش له بامێ دروستكراوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی كه داره‌كانی دورگه‌كه له ئه‌نه‌ناس دروستكراوه. • ئه‌شكه‌وتێكی پڕ له‌ئاو: هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ته‌نها پێویستی به نان و سه‌موون و قرژاڵ و گێزه‌ر ده‌بێت بۆ دروستكردنی ئه‌شكه‌وتێك كه ئاوی تێدایه • رووبارێك له‌و گیانداره‌ی كه تێیدا ده‌ژی: دروستكردنی رووبار و ته‌نانه‌ت قه‌راغی رووباره‌كه‌ش له ماسی، هه‌روه‌ها به‌له‌مه‌كه‌ی ناویشی له توێكڵی شووتی، ئه‌مه جگه له‌به‌كارهێنانی قاوغی گوێچكه ماسی له تابلۆكه‌دا. • دارستانی بروكلی: داره‌كان له بروكلی و به‌رزاییه‌كانیش له نان. |