ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی ئاوه‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش هۆشداری ده‌دات، له كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو له‌سه‌ر گۆی زه‌وی و رایدەگەیەنێت، ئه‌و بڕه ئاوه‌شیرینەی کە هه‌یه له داهاتودا به‌شی دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی ناكات.
بەپێی دوایین ئامارەکان، له ئێستادا ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی به (7) ملیار كه‌س دەخەمڵێنرێت و بەپێی پێشبینییەکان بۆ ساڵی
(2050) ئه‌م رێژه‌یه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ (9.3) ملیار هاوڵاتی، ئه‌و زیادبونه‌ش به‌تێكڕای (90) ملیۆن مرۆڤ له‌ساڵێكدا، كه هه‌ر تاكێك ئه‌گه‌ر له ساڵێكدا پێویستی به(1000) م3 ئاو هه‌بێت، كه‌واته بۆ ئه‌و (90) ملیۆن كه‌سه داخوازی له‌سه‌ر ئاو ساڵانه بری (90) ملیار م3 زیادده‌كات كه ئه‌م بره‌ش یه‌كسانه به‌بری ئاوی هه‌مو روباری نیل له‌ساڵێكدا.
مێژوی رۆژی جیهانی ئاو:
رۆژی جیهانی ئاو دوای كۆبونەوەیەكی ئەندامانی نەتەوە یەكگرتوەكان لە (22)ی ئاداری (1992) و لەشاری ریۆدی جانیرۆی بەرازیل بە رۆژی جیهانی ئاو ناسێنراو لەلایەن ئەندامەكانەوە پەسەندكرا.
بۆ یەكەم جاریش لە (22)ی ئاداری (1993) ئەو رۆژە رێورەسمەكانی بەڕێوەچوە كە بریتیە لە دانانی بابەتێك كە لەلایەن ئەندامانی نەتەوە یەكگرتوەكان هەڵبژاردنی بۆ دەكرێت و له‌و رۆژه‌دا، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا چه‌ندین ئاهه‌نگ‌و فێستیڤاڵ‌و كۆنفرانس، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و كێشانه‌ی دێنه به‌رده‌م سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ئه‌نجامده‌درێن.
ئاو:
ئاو گرنگترین‌و سه‌ره‌كیترین ماده‌ی سه‌ر زه‌ویه كه مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی، ئاو زیاتر (70%)ی گۆی زه‌وی داده‌پۆشێت‌و ته‌نها (30%) زه‌وی وشكاییه، له‌گه‌ڵ زیادبونی به‌رده‌وامی ژماره‌ی دانیشتوان له جیهاندا پێویستی ئاو رۆژانه له‌زیادبوندایه، به‌ڵام رێژه‌ی (97%)ی ئاو له‌ئۆقیانوسه‌كاندایه، كه بۆ خواردنه‌وه‌و كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی ده‌ستنادات، ته‌نها رێژه‌ی (3%)ی ئاوی جیهان بۆ خواردنه‌وه ده‌ستده‌دات، له‌ئێستاشدا ئاو گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواری ئاوی سه‌رزه‌وی چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌دواڕۆژدا شه‌ڕی وڵاتان له‌سه‌ر ئاو بێت‌و به‌هۆیه‌وه جه‌نگی جیهانی له‌سه‌ر ئاو روبدات.
هه‌ر له‌م رۆژه‌دا، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریی ده‌دات له كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو و وشكه‌ساڵیی‌و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی‌و برسێتی له جیهاندا و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، له ئێستادا نزیكه‌ی (1) ملیار‌و (600) ملیۆن هاوڵاتی له جیهاندا به‌ده‌ست كه‌می ئاوی پاكه‌وه ده‌ناڵێنن و داواش ده‌كات، هه‌وڵی جدیی له‌وباره‌یه‌وه بدرێت.
سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان:
ئاوی سه‌ر زه‌وی:
ئاوی سه‌ر زه‌وی له هه‌رێمی كوردستانی باشوردا به بری (48.81) ملیار م3 مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
كه (28.31) ملیار م3 بری ئاوی ئه‌و لقانه‌یه كه ده‌رژێنه ناو روباری دیجله‌وه.
وە 12.1 ملیار م3 ئاوی به‌نداو ده‌ریاچه‌كانه.
رێژه‌ی ئاوی به‌فیڕۆچو + به‌هه‌ڵم بون به 5.41 ملیار م3 مه‌زه‌نده ده‌كرێت. به‌مه‌ش كۆی ئه‌م به‌كارهێنانانه له‌گه‌ڵ ئاوی به‌هه‌ڵم بوو = 20.5 ملیار م3. و ئه‌گه‌ر ئه‌م بره به‌راورد بكه‌ین به بری ئه‌و ئاوه‌ی كه هه‌مانه ده‌بینین كه بری 28.31 ملیار م3 ئاوی یه‌ده‌كمان هه‌یه.
پێداویسته جیاوازه‌كان بۆ ئاو له هه‌رێمی باشوری كوردستاندا:
هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی (5) ملیۆن (300) هه‌زار كه‌سه، كه پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی (2) ملیۆن و (30) هه‌زار كه‌س و هه‌ولێر نزیكه‌ی (1) ملیۆن و (900) هه‌زار كه‌س و دهۆك، (1) ملیۆن و(450) هه‌زار كه‌سه، شاری سلێمانی له‌رۆژێكدا نزیكه‌ی (600) هه‌زار م3 ئاو به‌كار دێت و هه‌ولێریش (500) هه‌زار م3 و دهۆكیش (350) هه‌زار م3 كه‌بۆ هه‌ر سێ پارێزگاكه ده‌كاته (1) ملیۆن (450) هه‌زار م3 له رۆژێكدا كه بۆ ساڵێك ده‌كاته (522) ملیۆن م3 ئاو به‌كار دێت له هه‌رێمی كوردستان، به پێی ئامارێك رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی (2020) دا ده‌گاته نزیكه‌ی (6) ملیۆن و (700) هه‌زار هاوڵاتی، ئه‌و رێژه‌یه‌یش پێویستی به (658) ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو هه‌یه.
ژماره‌ی ئه‌و بیرانه‌ی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه:
تائێستا له پارێزگای هه‌ولێر 4 هه‌زار و 800 بیری مۆڵه‌ت پێدراو هه‌یه، زیاتر له 2 هه‌زار بیری بێ مۆڵه‌ت هه‌ن، له پارێزگای سلێمانیش 7 هه‌زارو 828 بیری مۆڵه‌ت پێدراو هه‌یه و نزیكه‌ی 18 هه‌زار بیری بێ مۆڵه‌ت هه‌ن