قورسترین یاساكانی 10 ووڵاتی جیهان
ڕاپه‌ڕینی گه‌لی سوریا كه له‌ساڵی 2011دا به‌رپابوو، نه‌یتوانی ڕژێمی سوریا بڕوخێنێت، وا سێ ساڵ ده‌بێت شه‌ڕ له‌و ووڵاته‌دا به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش دۆخه‌كه‌ی خراپتر كرد، له ئێستادا به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و مۆبایل و ته‌له‌فۆن له‌و ووڵاته‌دا قه‌ده‌غه‌یه و له حاڵه‌تی به‌كارهێنانیدا ڕژێم به‌قورسی سزای به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات. كۆریای باكور: ده‌بێت هه‌مووان گوێڕایه‌ڵی حكومه‌ت و یاساكانی بن. ته‌نانه‌ت جۆری جلوبه‌رگ و ستایلی قژی هاوڵاتیان حكومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی كه له ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت له‌ژێر چاودێری توندی حكومه‌تدایه. ئه‌ریتیریا: ئه‌م ووڵاته هه‌ژاره ده‌كه‌وێته كیشوه‌ری ئه‌فریقای باكووره‌وه. به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه ووڵاتێكی فره دینییه، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌ریتیریا، جگه له دینی ئیسلام و مه‌سیحی كاسۆلیكی، هه‌موو دینێكی دیكه‌ی قه‌ده‌غه كردووه، هه‌روه‌ها میدیای ئه‌و ووڵاته به‌ته‌واوی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی حكومه‌تدان. غینیای ئیستیوایی: فرۆشتنی كتێب له‌م ووڵاته‌دا زۆر ده‌گمه‌نه و وه‌ك كارێكی نه‌خوازراوه ته‌ماشا ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هۆی سیاسه‌تی حكومه‌ته‌وه. ئه‌و كتێبانه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ووڵاته چاپده‌كرێن، حكومه‌ت ڕێگه‌یان پێنادات بهێنرێنه ناو ووڵاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێگه له گه‌شتیاران ده‌گیرێت بۆ هاتنه ناو غینیای ئیستیواییه‌وه. سعودیه: هه‌رچه‌نده به‌مدواییه ووڵاتی سعودیه باوه‌شی بۆ ژیان مۆدێرن كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا یاسا له‌و ووڵاته‌دا ژنان له لێخوڕینی ئۆتۆمبیل بێبه‌ش ده‌كات. كوبا: ئه‌م ووڵاته به به‌هه‌شتی گه‌شتیاران ناسراوه، به‌ڵام قسه‌كردن له‌دژی حكومه‌ت پێچه‌وانه‌ی یاسایه و به‌هۆیه‌وه ده‌خرێیته زیندانه‌وه. چین: هه‌رچه‌نده له‌لایه‌نی ئابووریه‌وه ووڵاتێكی به‌هێزه، به‌ڵام حكومه‌تی چین ڕێگه به خێزانه‌كان نادات له یه‌ك منداڵ زیاتریان ببێت، له‌حاڵه‌تی بوونی دوو منداڵ یان زیاتر له خێزانێكدا، ئه‌وا ئه‌و خَزانه پێویسته باجێكی ساڵانه‌ی گه‌وره بداته حكومه‌ت یابان: گه‌شتیاران پێویسته ئه‌و یاسایانه وه‌ك ناوی خۆیان بزانن كه له یاباندا پیاده ده‌كرێت، ئه‌م ووڵاته ئاسیاویه خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له یاسای كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له حاڵه‌تی شكاندنیاندا هه‌روا به ئاسانی قبووڵی ناكه‌ن، بچووكترینیشیان داكه‌ندنی پێڵاوه له‌كاتی چوونه نێو هه‌ر ماڵێكدا. سه‌نگافوره: شكاندنی هه‌ر یاسایه‌ك له ووڵاتی سه‌نگافوره، غه‌رامه‌كردنی له‌دوایه. بۆ نموونه، سزای بنێشت جوین له شوێنه گشتیه‌كاندا 1000 دۆلاره! سلڤادۆر: ڕه‌نگه ئه‌مه‌ی سلڤادۆر له گشت یاساكانی دیكه قورس‌تر بێت، له‌م ووڵاته‌دا گه‌ر به له‌ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه كحولیه‌كاندا ئۆتۆمبیل لێبخوڕیت، ئه‌وا 15 بۆ 25 ساڵ سزای زیندانی ده‌درێیت! به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ژێر كاریگه‌ری خواردنه‌وه كحولیه‌كاندا ئۆتۆمبیل لێبخوڕیت و هاوكات تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بیت، ئه‌وا ده‌بێت چاوه‌ڕوانی سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی یاخود له‌سێداره‌دان بیت!
سەرچاوە : خەندان
|